مەرجەکانی بەکارهێنان

ئەم مەرج و چەمکانە "رککەوتن"، بڕیاردەری ئەو پەیوەندییەیە لە نێوان دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، کە لێرە بە دواوە بە "کەناڵ8" "ئێمە" "هی ئێمە" ناو دەبریت، و هەموو بەکارهێنەرانی، کە بە "تۆ" یان "بەکارهێنەر"ی خزمەتگوزارییەکانی کەناڵ8 ناودەبرێن، لە وانە بەڵام سنوردارنیە بە وێبسایتەکەمان، مۆبایل ئەپلیکەیشنەکەمان، و هەر پلاتفۆرمێکی پەیوەندیدار( کە ئەمانە لێرەوە بە خزمەتگوزارییەکانی کەناڵ8 دەناسرێن).

هەڵسوکەوتی بەکارهێنەری خزمەتگوزارییەکانمان

بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان تۆ ئەوە پەسەند دەکەیت کە لە مانا و مەبەستی ئەم مەرجەکانی بەکارهێنانی کەناڵ8 تێدەگەیت و بەکارهێنان رازیبویت و پابەندی پێیانەوە. ئەگەر ناڕازیت لەو مەرجانەی کە هەن ئەوە دەتوانی خۆت دووربگریت لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی وێبسایتی کەناڵ8.

1. خاوەندارێتی فیکری:

ا. هەموو ناوەڕۆکێک، بابەتی میدیاییێک، لۆگۆیەک، هێمای بازرگانیێک و بیرۆکەیەک، کە خاوەنداریێکەی بۆ کەناڵ8 بگەڕێتەوە ئەوا هەر کەناڵ8 وەک تاکە خاوەنی ئەمێنێتەوە و لەگەڵ ئەو شوێن و کەسانەی کە کەناڵ8 رێگەیان پێدەدات. هەر بۆیە کە تۆ رێگەت پێنادرێت کە بابەت و ناوەڕۆکەکانمان بەکاربهێنیت، دەستکاریکبکەیت، بەرهەمیبهێنیتەوە، دابەشیبکەیت بە رەزامەندی و بێ رەزامەندی کەناڵ8. 

2. هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر:

ا. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پابەندبوون بە هەموو یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکان و بە شێوەیەک رەفتاربکەی کە ڕێز لە مافەکانی کەسانی دیکە بگرێت و پێشێلکردنی نهێنی، ئاسایش، یان خاوەندارێتی فیکری کەسانی دیکە نەکات.

ب. تۆ بەرپرسیاریت لە هەر ناوەڕۆکێک یان بابەتێک کە لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانمانەوە بڵاویدەکەیتەوە، دەیگوێزیتەوە یان هاوبەشی پێدەکەیت. نابێت هیچ بابەتێک بڵاو بکەیتەوە کە نایاسایی، ناوزڕاندن، سووکایەتیپێکردن، یان پێشێلکردنی هیچ مافێکی لایەنی سێیەم بێت.

3. نهێنییەکان و پاراستنیان

ا. پابەندین بە پاراستنی نهێنی و زانیارییەکانی تۆ بە پابەندبوونمان بە سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر کۆکردنەوە، بەکارهێنان و ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانت لە لایەن ئێمەوە بە پێی سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان.

ب. وەک بەکارهێنەرێک، تۆ رەزامەندی بە ئەوەی کە لەوانەیەکە دەستتبگات بە بە زانیارییە نهێنییەکانی پەیوەست بە کەناڵ8 یان بەکارهێنەرانی دیکەی خزمەتگوزارییەکانمان. تۆ دەبێت دڵنییابیت کە ئەو جۆرە زانیاریانە وەک نهێنی مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت و ئاشکرایان نەکەیت یان بەکاریان نەهێنیت بۆ هیچ مەبەستێکی تر جگە لەوەی کە بە ڕوونی لەلایەن کەناڵ8ەوە ڕێگەپێدراوە یان بەپێی یاسای کارپێکراو داواکراوە.

4. ناوەڕۆک و بەستەرەکانی لایەنی سێیەم:

ا. لەوانەیە خزمەتگوزارییەکانن، بەستەرەکانی ماڵپەڕ، بەرنامە، یان ناوەڕۆکی لایەنی سێیەمیان تێدابێت کە خاوەندارێتییان یان کۆنتڕۆڵکردنیان بۆ کەناڵ8 ناگەڕێتەوە. ئێمە بەرپرسیار نین لە بەردەستبوون، وردی، یان یاسایی بوونی ئەو جۆرە ناوەڕۆکانە کە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە دابین کراوە. کە بتەوێت ئەو دەستت بگات بەو بابەت و ناوەڕۆکانەی لایەنی سێیەم ئەوا تۆ لەسەر ویستی خۆی ئەو لینک و بابەتانە دەکەیتەوە، بۆیە دەبێت پێشکردنەوەی ئەم بابەتانە، تۆ مەرجەکانی بەکارهێنان و سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکانت لە لایەن ئەو وێبسایت و ئەپڵیکەیشنانەوە هەن، بخوێنیتەوە.

5. ڕەتکردنەوەی و سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی:

ا. کەناڵ8 خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای "وەک خۆی" و "وەک ئەوەی کە بەردەستە" پێشکەش دەکات، بە بێ ئەوەی کە ئێمە گەرەنتییەک یان نوێنەراییەتی کردنێت یان دەرپڕین و ئاماژە پێکردنێت. ئێمە گرنتی ئەوە نادەین کە ئەو ناڕۆک و خزمەتگوزارییانە بە شێوەیەکی "ڕاست، متمانەپێکراوە و تەواو"بن.

ب. کەناڵ8 بەرپرسیار نابێت لە هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ، ئەنقەست و نا ئەنقەست لە ئەنجامی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان دەکەوێتەوە.  

6. قەرەبووکردنەوە:

ا. تۆ رەزامەندی بە ئەوەی کە هەرکارمەندێک لە کارمەندەکانی کەناڵ8 بەهۆی بەکارهێنانی خراپی خزمەتگوزاییەکانمان توشی هەر جۆرە زیانێک ببێت ئەوە دەبێت بەهەموو شێوەیەک تۆ قەرەبووی بکەیتەوە.

7. یاسای حوکمڕان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان:

ا. ئەم رێککەوتنە هاوتەریبە بە یاسا کارپێکراوەکانی پارێزگا و هەرێمانەی کە نوسیگەکانمانی لێیە. هەر کێشەیەک کە لەم رێکەوتنەدا هەبێت یان لەم رێکەوتنەوە کێشەیەک دروستببێت ئەوا دەبێت لە ڕێگا یاسا کارپێکراوەکانی شوێنی نوسینگەکانمانەوە مامەڵەی پێبکرێت.

ب.   هەر داوایەکی یاسایی هەبێت دژی کەناڵ8، ئەوا بە پێی یاسا بەرکارەکانی ئەو ناوچەیەی کە نوسینگەکەمانی لێیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

نەمانی مافی بەکارهێنان

بەبێ هیچ سنورێک، کەناڵ8 بە مافی خۆی دەزانێت کە یەکسەر مافی بەکارهێان و چالاککردنی خزمەتگوزارییەکان لەو کەسانە بسەنێتەوە کە خزمەتگوزارییەکەمان بە جۆرێک بەکاردەهێنن کە پێچەوانەی ئەو مەرجانەن کە لەم پەڕاوەدا هەن.

دەستکارییەکان

کەناڵ8 مافی گۆڕینی یان نوێکردنەوەی ئەم مەرجانەی هەیە لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت. ئەگەر پێداچوونەوەیەک هەبێت هەوڵدەدات لانیکەم 30 ڕۆژ پێش ئەوە، بەکارهێنەران ئاگاداردەکرێنەوە پێش ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.