سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان

سیاسەتەی پاراستنی نهێنییەکان ئەوە دیاریدەکات کە چۆن کەناڵ8 ئەو زانیاریانەی کە دەستی دەکەوێت بەکاریدەهێنێت و دەیپارێزێت کە تۆ دەیدەیت بەم ماڵپەڕە.

کەناڵ8  پابەندە بە ئەوەی کە دڵنیات بکاتەوە کە زانیاری و نهێنییەکانت پارێزراون. وەهەرکاتێک کە وێبسایتەکە داوای هەر زانیارییەکی لێکردیت ئەوە دڵنیابە کە بە پێی سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان، ئەوا زانیارییەکانت بە تەواوی پارێزراو دەبن.

رەنگە کەناڵ8 جار جارە ئەم سیاسەتە بگۆڕێت بە نوێکردنەوەی ئەم پەڕەیە. لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت ماوە ماوە ئەم سەردانی ئەم پەڕەیە بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە ئەوەی کە رەزامەندی بە هەر گۆڕانکارییەک کە دامەزراوەکە دەیکات.

ئەم سیاسەتە لە 01-01-2024ەوە کاری پێدەکرێت.

ئەو زانیارییانەی کە ئێمە کۆی دەکەینەوە، بریتین لە:

  • ناو
  • زانیاری پەیوەندیکردن وەک ناونیشانی ئیمەیڵ.
  • ئەو بابەتانەی کە حەزتلێیە و بە دواییدا دەگەڕێیت.
  • شوێنی بەکارهێنانی ئامێر

چی لەو زانیارییانە دەکەین کە کۆیدەکەینەوە:

 ئێمە ئەو زانیارییانە هەڵدەگرین بۆ ئەوەی زیاتر لە پێویستییەکانتان تێبگەین و خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشبکەین، بەتایبەت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

زانیارییەکان تۆماردەکەین بە شێوەیەکی ناوخۆیی.

لەوانەیە ئێمە زانیارییەکان بۆ باشترکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان بەکاربهێنین.

لەوانەیە ئێمە زانیارییەکان بەکاربهێنین بۆ رێکخستنەوەی ماڵپەڕەکە بەپێی ئارەزووەکانی ئێوە.

ئاسایش

ئێمە دڵنیاتدەکەینەوە کە زانیارییەکانتان پارێزراون لای ئێمە.

بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە دەستڕاگەیشتن یان ئاشکراکردنی بێ مۆڵەتی زانیارییەکان، ئەوە بەشێوەیەکی زۆرباش و سەلامەت، زانیارییەکانتان پارێزگاری لێدەکەین و لە هەموو جۆرە هێرشێک دەیپارێزین.

کوکیز

ماڵپەڕەکەمان کووکیز بەکاردەهێنێت بۆ جیاکردنەوەی تۆ لە بەکارهێنەرانی دیکەی ماڵپەڕەکەمان. ئەمەش یارمەتیدەرمانە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی باش کاتێک بە ماڵپەڕەکەماندا دەگەڕێیت و هەروەها ڕێگەمان پێدەدات ماڵپەڕەکەمان باشتر بکەین.